بەم شێوەیە سوید چاک دەکەینەوە

چی بەسەر سوید هاتووە؟ ئێمە ئێستا وڵاتێکین لە ئەوروپادا کە زۆرترین رێژەی تەقەکردنی دەستەکانی تاوانکارانمان هەیە، لەگەڵ زیادبوونی دابڕانی کۆمەڵایەتی و بەرزبوونی نرخی کارەبا ئەمە  سەرەڕای ئەوە کە بارگرانیی باجمان لە پلەی چوارەمی جیهانە.  ئەمە جێگەی قبووڵ نییە.

______________________________________________________________________

سوید ئەو وڵاتەی کە جاران یەکێک بوو لە دڵنیاترین وڵاتەکانی جیهان، ئێستا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە تووندترین شێوە تووشی تووندوتیژیی کوشندەی دەستەکانی تاوانکاری بووە. ئەو وڵاتەی کە جاران خۆی نموونە بوو بۆ وڵاتانی دیکە لە بواری گۆڕانی کەشوهەوادا، ئێستا کاتێک کە بای کەم دێت بە نەوت خانووەکان گەرم دەکات. و ئەو وڵاتە بوو کە پێشتر شانازی بە ڕەوشتی بەرزی کارکردنی دەکرد و هەلی دەڕەخساند بۆ هەموو کەسێک کە بیەوێ گەشتی گەشەسەندنی چینایەتی خۆی بکات ئێستا 1.3 ملیۆن کەسی هەیە کە ناتوانن خۆیان بژێنن.

”سوید کێشەگەلی گەورەی هەیە، بەڵام دەتوانرێت چارەسەر بکرێن”

ماقووڵ نییە کە سوید بووەتە ئەو وڵاتە لە ئەوروپادا کە زۆرترین ڕێژەی تەقەکردنی دەستەی تاوانکارانی تێدا بکرێ بەڵام کە دێتە سەر ژمارەی کەمی پۆلیس، لە پلەی سێیەمدابێ. ماقووڵ نییە کە گەیشتووەتە ئەو ڕادەیە کە یەک لە سێ ئافرەت دەترسێت شەوانە بڕواتە دەرەوە. کە منداڵ لەسەر جادەوە دزی لێدەکرێ و سووکایەتی پێدەکرێ. کە ئەو دەستدرێژیکارانەی کە سزایان بۆ دەرکراوە پارەی قەرەبووی (پێبژاردن) زیاتر لە قوربانیەکان وەردەگرن. ئەمە جێگەی قبووڵ نییە. 

ماقووڵ نییە کە خێزانەکان دەرماڵە لەسەریەکدا کۆ بکەنەوە و ئەوانەی کە دەتوانن کار بکەن، سەرئەنجام بۆیان دەرینەهێنێت کە کارێک وەرگرن. ماقووڵ نییە کە خاوەنکارەکان لەسەر هێزی کار کێبڕکێ لەگەڵ سیستەمی یارمەتیی دارای بکەن. کە دابڕانی کۆمەڵایەتی و ژمارەی ناوچە کێشەدارەکان لە زیادبووندایە، سەرەڕای دەیان ساڵ مشتومڕ لەسەر گرنگی یەکپارچەربوونی کۆمەڵگە. ئەمە جێگەی قبووڵ نییە.

ماقووڵ نییە کە گەیشتووەتە ئەوەی تەنها کەمتر لە نیوەی تەواو تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات لە کاتی خۆیدا چاودێری وەربگرن، کە ئەنجامی خوێندنگەکان دادەبەزن و چاودێریی بەساڵاچووان کەموکۆڕی هەیە، لە وڵاتێکدا کە چوارەم وڵاتە لە جیهاندا بۆ بارگرانی باج و زۆربەی کەس زیاتر لە نیوەی داهاتەکەیان بە باج دەدن. ئەمە جێگەی قبووڵ نییە.

ماقووڵ نییە بۆ وڵاتێک کە بەشێکی زۆری سامانەکەی لەسەر بەردەستبوونێکی باشی دەگمەنی کارەبای بەنرخی بێ-فۆسیل و متمانەپێکراو و گونجاو بنیاتناوە کە هەم لە باکوور و هەم لە باشوور بوونی هەیە، چالاکانە وزەی ئەتۆمیی کارا هەڵپێچێتەوە. ئەمە جێگەی قبووڵ نییە.

کە واتە چۆن سوید چاک بکەینەوە؟

کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە سوید کێشەگەلی گەورەی هەیە، بەڵام دەکرێت چارەسەر بکرێن. هەموو ئەمانە پێویستییان بە حکومەتێکی نوێ هەیە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2022. حکومەتێک کە بتوانێت لەگەڵ هەمووان کار بکات، بۆ ئەوەی کارەکان جێبەجێ بکات.

  • بۆ ئەوەی تاوانکاری کۆنترۆڵ بکرێت، پێویست بە  سزای توندترە کە بە ڕێژەی قورسایی تاوانەکە بێت و سیاسەتێکی دادی هەبێت کە قوربانییەکە زیاتر لە تاوانبارەکە بپارێزێت. زیاتر بخوێنەوە
  • بۆ ئەوەی دابڕانی کۆمەڵایەتی و پشبەستن بە دەرماڵە چاک بکرێتەوە پێویست بە رێبازێکی کارکردنە، واتە کە هەمیشە  کارکردن لە وەرگرتنی یارمەتیی دارایی زیاتر دەریدەهێنێت. زیاتر بخوێنەوە
  • بۆ ئەوەی قەیرانی وزە چاک بکرێتەوە، پێویستە وەبەرهێنان لە وزەی ئەتۆمیدا بکرێت کە دابینکردنی کارەبا مسۆگەر بکات و شوێنپێی کاریگەریی کەشوهەوا کەم بکاتەوە. زیاتر بخوێنەوە
  • و ئێمە پێویستە هاونرخی ئەو باجەی دەیدەین شتێک وەربگرینەوە، لە شێوەی خۆشگوزەرانیەک کە لە ئاستی ناوەکەیدا بێت.  زیاتر بخوێنەوە